وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە هەماهەنگیداین کە قەرەبووی جوتیاران بکرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە هەماهەنگیداین کە قەرەبووی جوتیارانی زیانلێکەوتووی لافاوەکە بکرێتەوە.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو بەدواداچوونانەی کە ئەنجاممانداوە، هەوڵمانداوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ناوچە جیاوازەکان، جوتیارانی زیانلێکەوتووی لێ بەدەرنەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پەیامی خۆمان لەو بارەیەوە گەیاندووەتەوە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، ئاگادارین کە لە چەند رۆژی رابردوو تیمێکی قوباد تاڵەبانی سەردانی کێڵگە ماسییەکانی ناوچەی تەقتەقیان کردووە و خەمڵاندنیان بۆ زیانەکان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رۆژانی جەژن 24 کاتژمێر هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، رۆژانی جەژن هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن، ئاماژە بەوەشدەکات، جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان…
Total
0
Share