ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە توانیویەتی لوتکەی ڕیزبەندیی (گۆڵکار و ئەسیست) لە سەرجەم خوولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بگرێت.
لە دوایین یاریی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر مایۆرکا، “بیگ بێنز” ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و تۆمارکەری گۆڵی دووەم و سێیەمی یانەکەی بوو، هەروەها گۆڵی یەکەمیشی بۆ ڤینیسیۆزی بەرازیلی ڕەخساند، بەو جۆرەش پێگەی خۆی لە ڕیزبەندیی گۆڵکارانی لالیگا بە 22 گۆڵ بەهێزترکرد.
بنزیمە پێش یارییەکەی مایۆرکا هاوشانی لیڤا و سەڵاح لە پێشەنگی ئەو یاریزانانەدا بوو کە زۆرترین گۆڵ و ئەسیستیان تۆمارکردووە (هەریەکەیان لە تۆماری 30 گۆڵدا بەشداربوون)، بەڵام دوای بردنەوە لە مایۆرکا، بنزیمە پێشڕەوی لە دوو گۆڵکارەکەی دیکە وەرگرت.
ڕیزبەندیی باشترین گۆڵکار و ئەسیست لە خوولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا:
- 1. کەریم بنزیمە (ڕیاڵ مەدرید): 33 گۆڵ (22 گۆڵ – 11 ئەسیست)
- 2. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن): 30 گۆڵ (29 گۆڵ – 1 ئەسیست)
- 3. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): 30 گۆڵ (20 گۆڵ – 10 ئەسیست)
- 4. کریستۆفەر نکۆنکۆ (لایپزیک): 26 گۆڵ (15 گۆڵ – 11 ئەسیست)
- 5. دۆمینیکۆ بێراردی (ساسۆلۆ): 26 گۆڵ (12 گۆڵ – 14 ئەسیست)
- 6. تۆماس مولەر (بایرن میونشن): 26 گۆڵ (7 گۆڵ – 19 ئەسیست)