کۆتینیۆ لە “ڤێلا پارک” جێگەی نابێتەوە

یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی، ئامادەیی دەربڕیوە لە مێرکاتۆی زستانی 2023 دەستبەرداری کۆتینیۆی بەڕازیلی ببێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، دوای دوورخستنەوەی ستیفن جێراردی ڕاهێنەر و جێگرتنەوەی بە ئونای ئێمیری، فیلیپی کۆتینیۆ لە یانەی ئەستۆن ڤێلا پشت و پەنای نەماوە و ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە پێیڕاگەیاندووە، کە هیچ سوودێکی بۆ پلانەکانی داهاتووی نابێت و باشترە یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

بەرشلۆنە بە (20) ملیۆن یورۆ دەستبەرداری یاریزانەکەی بەڕازیل بوو، بە ڕێژەی لەسەددا 50 سوودمەند دەبێت لە فرۆشتنی کۆتینیۆ، ئەگەر بێتو ڕوو لەیانەیەکی دیکە بکات.

لەم وەرزەدا “کۆتی” بەشداریی (13) یاری کردووە، هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە و بەشداریشی لە تۆماری هیچ گۆڵێکدا نەکردووە، لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوڵدا تەنها پێنج خولەک بەشداری پێکرا.

بابەتی پێشتر

لە دوای 102 منداڵ، بڕیاریدا لە منداڵبوون بوەستێت

بابەتی دواتر

بایرن فریای خۆی نەکەوێت پاریس وێرانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share