مەترسییەکانی نووستن لە ڕووناکیدا

توێژینەوەیەکی نوێ سەبارەت بە پەیوەندیی نووستن لە دەوروبەرێکی ڕووناکدا لەگەڵ نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە، گەیشتووە بەو ئەنجامەی کە نووستن لە ڕووناکیدا زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی “نۆرس وێستێرن”ی ئەمریکی لە شیکاگۆ ئەنجامدراوە و بەو ئەنجامە گەیشتووە کە کوژاندنەوەی سەرجەم گڵۆپەکان و دادانەوەی پەردەکان، دەکرێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و شەکرە کەمبکاتەوە.

بەپێی ئەم توێژینەوەیە، ئەگەر کاتی نووستن ڕووناکیی زۆربێت، ئەوا جەستە ناتوانێت وەک پێویست پشووبدات و ئەمەش دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی لێدانەکانی دڵ.

توێژەران ئاماژەیان بەوە داوە، تەنانەت ڕووناکیی کز و سەرچاوە سروشتی و دەستکردەکانی ڕووناکییش، دەکرێت زیان بە کارکردنی دڵ و خوێنبەرەکان بگەیەنن و بەرگریی دژ بە ئەنسۆلین زیادبکەن، چونکە خانەکانی ماسوولکە و چەوری و جگەر ماندوودەبن بۆ هەڵمژینی گلوکۆز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند پێشنیازێكی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خستوەتەڕوو

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند پێشنیازێكی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خستوەتەڕوو، دیارترینیان قەدەغەی گشتیی هاتوچۆیە سێ ڕۆژ…
Total
0
Share