بەم 8 نیشانەیە جەڵتەی مێشک بناسەرەوە

پزیشکێک دەربارەی نیشانەکانی جەڵتەی مێشک رایدەگەیەنێت، “پێویستە گرنگی بە ناسینەوەی نیشانەکانی بدرێت، بەتایبەتی کاتێک کە تەمەنمان زیاد دەکات”.

پزیشکێکی پسپۆڕی دەمار و مێشک سەبارەت بە نیشانەکانی جەڵتەی مێشک ئاماژە بەوەدەکات، “مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک لەگەڵ زیادبوونی تەمەن زیاد دەکات و پێویستە نیشانەکانی بەشێوەیەکی باش بناسرێتەوە”.

ئەو پزیشکە دەشڵێت، “جەڵتەی مێشک دوو جۆری هەیە، ئیسکیمیک و هیمۆراجیک، یەکەمیان پەیوەستە بە سنوورداربوونی ئۆکسجین یاخود کەمبوونەوەی لە مێشکدا و ئەوەی دووەمیشیان خوێنبەربوونە، حاڵەتی یەکەمیشیان زۆرتر باوە”.

بە وتەی ئەو پزیشکە، “جەڵتەی مێشک بەهۆی گیران یان گرژبوونی خوێنبەرەکانی مێشکەوە ڕوودەدات، هەندێکجار دەکرێت لە ئەنجامی پاڵەپەستۆی خوێنبەرەکان بێت بەهۆی وەرەمی مێشک یان بەرزبوونەوەی کۆنتڕۆڵنەکراوی پەستانی خوێنەوە”.

ئەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ جەڵتەی مێشک بریتین لە سەرئێشە، سەرگێژخواردنی لەناکاو، لەدەستدانی هاوسەنگی لە کاتی رۆشتن و سکچوون و ڕشانەوە، سڕبوونی بەشێکی لەش یاخود ئەندامێکی جەستە، خراپی بینین، لاوازی قسەکردن و ناڕوونی قسەی کەسی تووشبوو، ناهاوسەنگی لە هەردوو لای دەموچاو لەگەڵ تێکچوونی هۆشیاری و دەروونی.

پزیشکە پسپۆڕەکە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، “ئەگەر کەسێک ئەم نیشانانەی لەسەر خۆی یاخود یەکێک لە کەسوکاری بینی ئەوا پێویستە دەستبەجێ سەردانی نەخۆشخانە بکات چونکە هەموو خولەکێک بۆ ئەو حاڵەتە گرنگە”.

بابەتی پێشتر

بایدن گەشتێک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

دوو بومەلەرزە باشووری ئێرانیان هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەمیی بەنزین کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی سلێمانییان راگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی وەستانی کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن “ئەمبوڵانسەکان”ی راگەیاند، هۆکارەکەی کەمیی بەنزینە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە. سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی…
Total
0
Share