ئێران “فەرماندەیی پاسەوانی شۆڕشگێڕی ئەتۆمی”ی دامەزراند

سوپای پاسدارانی ئێران، هێزێكی بۆ پاراستنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەی دامەزراند.

هێزە نوێیەكەی ئێران ناوی “فەرماندەیی پاسەوانی شۆڕشگێڕی ئەتۆمی”یە، ئەركی پاراستنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەبێت لە هێرش و كردەوەی سەربازی و ئەمنی.

بڕیاری پێكهێنانی ئەم هێزە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی ئێران ئاشكراكردنی تۆڕێكی ڕاگەیاند كە “پلانی داڕشتبوو كاری تێكدەرانە لە دامەزراوەی ئەتۆمیی فەردو ئەنجامبدات”، وەك میدیای فەرمیی وڵاتەكە لە ماوەی ڕابردوودا بڵاویكردبووەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، پێكهێنانی ئەو هێزە ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمی ڕاگەیەندراوە و پاراستنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، چیتر ئەركی سوپای پاسداران دەبێت و لە دەسەڵاتی ئەو بەشەیدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەر: تورکیا پرۆژەیاسایەک سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەندامانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە ئامادەدەکات

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسایەک دەکرێت کە رێگە بە گەڕانەوەی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی ئێران: ئەمشەو دەیسەلمێنین کە هیچ دەستدرێژییەک بێ وەڵام نابێت

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی ئێران ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو بۆ ئەمریکییەکانمان سەلماند کە هەر دەستدرێژییەک، ڕاستەوخۆ وەڵامدەدرێتەوە و ئەمشەویش ئەمە…
Total
0
Share