چامپیۆنز لیگ.. شەیتانە سورەكان ڕووبەڕووی شێرەكانی مەدرید دەبنەوە

ئەمڕۆ یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەڕێوەدەچن و یاریی لوتكەش لە نێوان مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی دەبێت.

ئەو یارییە كاتژمێر 11ی شەو لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد بەڕێوەدەچێت.

ڕاڵف ڕانیگ، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد جەختی كردەوە لەوەی سەرجەم یاریزانەكانی بۆ ئەو یارییە ئامادەن و هیچیان پێكانیان نییە.

ئاماژەی بە گرنگی ڕۆناڵدۆی پورتوگالیش دا لە پێكهاتەكەیدا و هیوای خواست وەك یارییەكەی تۆتنهام دەربكەوێت.

یاریی رابردووی نێوان مانچستەر یونایتد و ئەتلەتیكۆمەدرید لە ئیسپانیا بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایی هاتووە.

لە هەمان كاتدا و كاتژمێر 11 یانەی ئەیاكسی هۆڵەندی میوانداری یانەی بەنفیكای پورتوگالی دەكات.

یاریی ڕابردوو هەردولا بە دوو گۆڵ یەكسان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز ڕووبه‌ڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فیلادلفیا…
Total
0
Share