خشتەی یارییەکانی پریمەرلیگ بۆ وەرزی 2022/2023 بڵاو کرایەوە

ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئینگلیزی “پریمەرلیگ” خشتەی یارییەکانی وەرزی نوێی 2022/2023ی ئاشکرا کرد.

بڕیارە لە ڕێکەوتی پێنجی ئابی 2022 (5/8/2022) یەکەم گەڕی یارییەکانی پریمەرلیگ دەستپێبکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە ​​سەن”ی بەریتانی، دەستپێکردنی وەرزی نوێ پێش وادەی ئاسایی خۆی دەستپێدەکات، چونکە لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی دووەمی ئەمساڵدا مۆندیالی 2022 لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.

لە دەستپێکی خولەکەدا مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لە یاریگای ئۆڵیمپی لەندەن بەرامبەر وێستهام یونایتد یاری دەکات، هەروەها لیڤەرپوڵی یاریگای “کراڤن کۆتێج” بەرامبەر ڕووبەڕووی فولهام دەبێتەوە.

چێڵسی لە یاریگای “گودیسۆن پارک” ڕووبەڕووی فرانک لامپاردی ڕاهێنەری پێشوو (ئێڤەرتۆن) دەبێتەوە، لە یاریگای ئۆڵدترافۆردیشدا برایتۆن بەرامبەر مانچستەر یونایتد یاری دەکات، هەروەها ئارسیناڵیش لە “سێلهێرس پارک” سەردانی کریستاڵ پاڵاس دەکات.

یارییەکانی قۆناغی یەکەمی وەرزی 2022/2023ی خولی نایابی ئینگلیزی:

هەینی (5) ی ئاب:

کریستاڵ پاڵاس – ئارسیناڵ

 شەممە (6) ی ئاب:

فولهام – لیڤەرپوڵ

بۆرنمۆس – ئەستۆن ڤێلا

لیدز یونایتد – وڵڤەرهامپتن

لیستەر سیتی – برێنتفۆرد

نیوکاسڵ – نۆتینگام فۆرێست

ئێڤەرتۆن – چێڵسی

یەکشەممە (7) ی ئاب:

مانچستەر یونایتد – برایتۆن

وێستهام – مانچستەر سیتی

بابەتی پێشتر

خاوەنی گۆرانیی "مسیطرة" تەڵاق درا

بابەتی دواتر

خەونی ئینتەر و لوکاکو دێتە دی، بەڵام..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share