چارەنووسی یارییەكەی بەرازیل و ئەرجەنتین بەچی گەیشت؟

جیانی ئینڤانتینۆ سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی جیهان دەڵێت، پێویستە یارییەكەی بەرازیل و ئەرجەنتین لەناو یاریگا چارەسەربكرێت.

یارییەكەی بەرازیل و ئەرجەنتین بەهۆی وەزارەتی تەندروستیی وڵاتی خانەخوێوە پاش چەند خولەكێك لەدەستپێكردنی، ڕاگیرا، بە بیانوی ئەوەی دوو یاریزانی ئەرجەنتین بەبێ ئەوەی كەرەنتین كرابن، چوونەتە ناو یاریگاوە.

ئینڤانتینۆ سەرۆكی فیفا جەختی لەوە كردەوە، ڕاگرتنی یارییەكی تۆپی پێ بەو جۆرە قبوڵكراو نییە و چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی لیژنەی ڕێكخستنی سەر بە یەكێتیی تۆپی پێی جیهان دەكەن.

هیواشی خواست لەكۆتاییدا یارییەكە لەناو یاریگادا ئەنجامەكەی یەكلایی بكرێتەوە، بەڵام پشتگیریی هەموو بڕیارێكی لیژنەكەشی كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کام هەڵبژاردانەی یورۆی 2020 بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان سەردەکەون؟ پێوەرەکان چین؟

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە تێپەڕاندنی قۆناغی کۆمەڵەکان نزیکدەبێتەوە، تاوەکو ئێستا (11) هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکردووە. لە…
Total
0
Share