یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه، یارییه‌که به‌بردنه‌وه‌ی یونایتد کۆتاییهات.
ئەمشه‌و شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچسته‌ر یونایتد له یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریی یانه‌ی تۆتنهامی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ڕاڵف ڕانیک کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “ڕێد دێڤڵز” له خوله‌که‌کانی پێنج، 12، 38، 82 له‌لایه‌ن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه تۆمارکران، گۆڵه‌کانی تۆتنهام له خوله‌که‌کانی 35، 72 له‌لایه‌ن هاری که‌ین، هاری ماگوایه‌ر (به‌هه‌ڵه) تۆمارکران.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچسته‌ر یونایتد به‌کۆکردنه‌وه‌ی 50 خاڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی نایابی ئینگلته‌را، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی تۆتنهام به 45 خاڵه‌وه له پله‌ی حه‌وته‌مدا جێگیربوو.