لیڤاندۆڤسكی گەڕایەوە بۆ بایرن میونشن

لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی بۆ ماڵئاوایی كردن لە یاریزان و تیمی هونەری و ئیشكەرەكانی بایرن، گەڕایەوە بۆ میونشن.

لیڤا سەرەتا ماڵئاوایی لە یاریزانەكان و تیمی هونەری كرد، دواتر كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ساڵح حمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن ئەنجامدا.

پاشان بەرەو مۆزەخانەی یانەی بایرن میونشن چووە و لەوێش چاوی بە ئۆلیڤەركان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بایرن میونشن كەوتووە.

لیڤا سوپاسی ئیدارەی بایرن میونشنی كردووە كە ڕێگەیانداوە یارییان بۆ بكات و چەندین ناسناوی گەورە بەدەستبهێنێت لەگەڵیاندا.

سوپاسی هەموو یاریزان و دەستەی هونەری و كرێكارەكانی یاریگاكەی كردووە و دیاریشی بەسەردا بەخشیون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەمینلەرزەى وەرزشی.. ئیدارەى یۆڤانتۆس دەستیلەکارکێشایەوە

ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد یانه‌ی یۆڤانتۆس لە ڕاگه‌یاندراوێکی فه‌رمیدا پشتڕاستیکردەوە، کە دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌بردنه‌وه‌ له‌ مایۆرکا دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share