ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.‏

لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە كاتژمێر 8:30 خولەك دەبێتە میوانی یانەی گرانادا.‏

بەرشلۆنە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی خولی ئیسپانیا دەبینرێت و گراناداش سیانزەیەمە.‏

لە یارییەكی تردا كاتژمێر 11:00ی شەو، یانەی ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی ڕیزبەندیی ‏خولی ئیسپانیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانەی ڤالانسیا دەكات، كە نۆیەمی ‏ڕیزبەندییە.‏

لە ئەڵمانیاش یاریی لوتكە كاتژمێر 8:30 خولەك لە نێوان ئینتراخت فرانكفۆرت و ‏بوروسیا دۆرتمۆند بەڕێوەدەچێت.‏

ئینتراخت شەشەمی ڕیزبەندیی خولەكەی گرتووە و دۆرتمۆندیش لەپلەی دووەمدایە و ‏دەیەوێت سوود لە شكستی بایرن میونشن ببینێت و لێی نزیكببێتەوە.‏

لەجامی یەكێتیی ئینگلتەراش كاتژمێر 8:30 خولەك و لە قۆناغی سێیەمدا، یانەی چێڵسی ‏لەناو ستامفۆرد بریج میوانداریی یانەی چیستەرفیڵد دەكات.‏

بابەتی پێشتر

یەكەم كۆبوونەوەی نوێنەران بە كراوەیی دەهێڵرێتەوە

بابەتی دواتر

ناگیلسمان لە یاریزانەكانی بایرن میونشن توڕەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share