كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كڕیزیی شیعه‌كان ده‌ستیپێكرد

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاندى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان گه‌یشته‌ حه‌نانه‌ و له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

هەریەکە لە هادی عامری و فالح فەیاز و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى شاندى دانوستاندنكارى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و محه‌مه‌د حه‌لبووسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر وه‌كو نوێنه‌رى سوننه‌كان گه‌یشته‌ حه‌نانه‌ و له‌گه‌ڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كانیش تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و یه‌كڕیزى نێوماڵى شیعه‌كانه‌.

باسیانله‌وه‌شكردووه‌، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە کاندیدکردنی جەعفەر سەدر، ئامۆزای موقتەدا سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت.

بابەتی پێشتر

لەبەرئەوەی دژی ڕوسیا نییە، قورسترین سزایاندا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ جیاوازییەکەی لەگەڵ سیتی کردەوە بە سێ خاڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بۆ دەربازبوونی یەکجاری لە قەیرانی دارایی پێویستە پشتبەستن بە نەوت کەمبکاتەوە

لە کۆتاییەکانی هەموو ساڵێکی داراییدا، بابەتی نووسینەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵیی عێراق، دەبێتە پرسێکی گرنگ و جێگەی بایەخی میدیاکان،…
Total
0
Share