چێوەی هەماهەنگی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە بڕیاریدا

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، پشتگیری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن بەو مەرجەی كۆدەنگيی نیشتمانیی لایەنە سیاسییەكانی لەسەر بێت.

دوای كۆبوونەوەی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە ماڵی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕاگەیەندراوێكی بڵاویكردووەتەوە كە تێیدا هاتووە، “پشتگیری لە هەر هەوڵێكی دەستووری دەكەین بۆ چارەسەركردنی قەیرانە سیاسییەكان”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پشتگیری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەين بەمەرجێك كۆدەنگی نیشتمانیی لایەنەكانی لەسەر بێت و پێویستە بەر لە هەموو شتێك ڕێز لە دامەزراوە دەستوورییەكان بگیرێن و پەكنەخرێن”.

هاوكات نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنی پێشوەختە بە پشتبەستن بە دەستوور و كۆدەنگيی نیشتمانی دەبێت و هەڵبژاردنی ڕابردوو كەلێنێكی كۆمەڵایەتیی گەورەی دروستكرد، ئێمە جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و یاسا دەكەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی پێدانی بەرتیل بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێکدەهێنرێت

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پێشنیارکردنی بەرتیل بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی دەنگدان بە کاندیدێکی دیاریکراوی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لیژنەیەکی…
زیاتر ببینە

دوا هەڵوێستی دادگای فیدراڵی لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە روونکردنەوە لەسەر سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو بدات. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share