ئەمڕۆ لە خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا چەند یارییەك و ڕكابەرییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.
لەخولی ئینگلتەرا بەهێزترین یاریی لە نێوان مانچستەریونایتدی پێنجەم و تۆتنهامی حەوتەم بەڕێوەدەچێت.
یارییەكە لە ئۆڵد ترافۆرد كاتژمێر 8:30 خولەك ئەنجام دەدرێت.
لەخولی ئیتاڵیاش یۆڤانتۆسی چوارەم دەبێتە میوانی سامپدۆریای پانزەیەم.
میلانیش پێشەنگیش میوانداری ئیمبۆلی سیانزەیەم دەكات.
لە ئەڵمانیاش یانەی بایرن میونشن لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر هۆڤینهایم یاریدەكات.
یارییەكە كاتژمێر 5:30 خولەك لە یاریگای راین نیكار ئارینای تایبەت بە هۆڤینهایم بەڕێوەدەچێت.
بایرن پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیای گرتووە و هۆڤینهایمیش لەپلەی چوارەمدایە.
یارییەكانی ئەمڕۆ شەممە
خولی ئینگلتەرا
برایتۆن – لیڤەرپوڵ 3:30
مانچستەر یونایتد – تۆتنهام 8:30
خولی ئیسپانیا
ڤیاریاڵ – سێلتافیگۆ 8:30
خولی ئیتاڵیا
سامپدۆریا – یۆڤانتۆس 8:00
میلان – ئیمبۆلی 10:45
خولی ئەڵمانیا
هۆڤینهایم – بایرن میونشن 5:30