گۆڕانکارییەکی مێژوویی لە(NBA)دا دەکرێت

خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا و ڕایەڵەی یاریزانان لە دانوستاندندان، بۆ وەرگرتنی یاریزانە بەهرەدارەکانی بواری باسکە لە قۆناغی خوێندنی ئامادەییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی شامس چارانیای ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی “ئەتلەتیک”، لە کۆتایی وەرزی 2023/2024 ڕێککەوتنی سەوداکردنی یاریزانانی (NBA) کۆتایی دێت، بڕیارە لە دوای ئەو وادەیە ڕێککەوتنێکی جیاواز بکرێت.

جەمسەرەکان کە پێکهاتوون لە بەرپرسانی (NBA) و ڕایەڵەی یاریزانان، کۆکن لەسەر سڕینەوەی مەرجی وەرگرتنی یاریزانان لە زانکۆکانی ئەمریکا، ئەگەر ئەو ڕێککەوتنەش بکرێت، چیتر یاریزانە بەهرەدارەکان دەتوانن لە قۆناغی ئامادەییەوە واتە لە تەمەنی 18 ساڵییەوە ناویان لە لیستی یاریزانە بەشدارەکانی (NBA) بنووسرێت.

لە پێشوو و ئێستادا یاریزانان ناچاربوون بگەن بە زانکۆکان، مەرج بوو لە تەمەنی 19 ساڵییەوە نانووس بکرێن لە هەر تیمێکی بەشدار لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤارێز کێیە؟ گواردیۆلا لە کڕینی هێرشبەرێک نزیکبووەتەوە       

یانەی مانچستەر سیتی-ی ئینگلیزی لە کڕینی هێرشبەرێکی ناوازەی یانەی ڕیڤەرپلەیت نزیکبووەتەوە، ڕۆژنامەنووسێکیش دانوستاندنەکان پشتڕاستدەکاتەوە. ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا و…
Total
0
Share