نوێترین زانیاریی لەسەر بازاڕی گواستنەوەی بەرشلۆنە

یانەی بەرشلۆنە لە كڕینی كاڤانی شكستی هێناوە، بەڵام لە هەوڵەكانی بۆ واژووكردنی بۆند ‏لەگەڵ فیران تۆرێس بەردەوامە.‏

جیرارد ڕۆمیرۆ، ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی و نزیك لە یانەی بەرشلۆنەوە چەند زانیارییەكی ‏لەسەر بازاڕی گواستنەوەی یانە كەتەلۆنییەكە بڵاوكردۆتەوە.‏

ڕۆمیرۆ دەڵێت، بەرشلۆنە لە كڕینی كاڤانی شكستی هێناوە، بەڵام سوورە لەسەر ئەوەی ‏بۆند لەگەڵ فیران تۆرێس-ی یاریزانی مان سیتی واژووبكات.‏

باسیشی لەوە كردووە، ئیلایش مۆریبا، كە ئەم وەرزە چووە ڕیزەكانی یانەی لایبزیك-ی ‏ئەڵمانی، داوای كردووە ڕێگەی بدەن بگەڕێتەوە و لە ڕیزەكانی بەرشلۆنە درێژە بە ‏یاریكردن بدات، نوێكردنەوەی بۆندی دێمبیلی-ش بەرەو قۆناغەكانی كۆتایی دەچێت.‏

ڕۆژنامەنووسەكە ئاماژەی بەوەشداوە، ئیدارەی بەرشلۆنە كۆتایی وەرز دەستبەرداری ‏ئۆمتیتی و كۆتینیۆ دەبێت و لینگلێت-یش بە تۆتنهام دەفرۆشێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) نێیمار و مباپێ به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی دیکه‌یان بۆ پاریس چنییه‌وه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 13ی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر بۆردی ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا…
Total
0
Share