وێنە.. ڕوسیا بەناونیشانی “جوانی لەپشت جەنگەوە” پێشبڕکێی جوانترین کچە سەرباز ڕێکدەخات

ڕوسیا پێشبڕکێیەک بۆ جوانترین کچە سەربازەکانی وڵاتەکەی ڕێکدەخات بەناونیشانی “جوانی لەپشت جەنگەوە”، ئەوەش دوای دەستپێکردنی هێرش بۆسەر ئۆکرانیا.

لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێکەدا 40 کێبڕکێکار بەشدارییانکردووە، هەندێکیان سەربە هێزی موشەکی ستراتیژیی ڕوسین.

لە قۆناغی یەکەمدا بەشداربووەکان بە ماکیاژی شەڕکردنەوە دەرکەوتن، هەندێکیشیان لە سەربازانی کەرتی وزە و بە دەمامکی ناوندەکانی غازەوە دەرکەوتوون.

هاوشانی لایەنی جوانی و دەرکەوتنی بەشداربووەکان، پرسیاری گشتی و تایبەتی و سەربازییان ئاراستەکراوە.

هەروەها کێبڕکێکە ڕێزلێنانی بۆ کچە شەڕکەرێکی ڕوسی ئەنجامدا، کە سەربازێکی دیکەی ڕوسی لەناو ئاگرێکدا ڕزگارکردووە لە ئۆکرانیا.

تائێستا میدیا ڕوسییەکان هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: مێروولە لە دروستکردنی شارەکانیاندا رەچاوی بنەما ئەندازیارییەکان دەکەن

توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، مێروولە لە دروستکردنی شارەکانیان لەژێر زەوی رەچاوی بنەما ئەندازیارییەکانی وەک هەوا گۆڕکێ و نزیککردنەوەی رێگا دەکەن.…
Total
0
Share