خانووەکەی فەیروز دەکرێتە مۆزەخانەیەکی هونەری

وەزارەتی رۆشنبیریی لوبنان خانووەکەی فەیروز دەکاتە مۆزەخانەیەکی هونەری و بەمزووانە ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆژەکە دەستپیدەکات.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە، وەزارەتی رۆشنبیریی لوبنان بەنیازە خانووەکەی هونەرمەند فەیروز بکاتە مۆزەخانەیەکی هونەری و هەنگاوە سەرەتاییەکانی بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکە راگەیاندووە، کە خۆی دەبینێتەوە لە کڕینی زەویی خانووەکە و ئامادەکردن و نۆژەنکردنەوەی.

ئاماژە بەوەشدراوە، خانووەکە لە ساڵانی رابردوودا شوێنی مانەوە و گەورەبوونی هونەرمەندەکە بووە، هەربۆیە لایەنی پەیوەندیدار، دەیەوێت خانووەکە لە لەناوچوون بپارێزێت و بکرێتە بەشێکی گرنگ لە کلتوری و فەرهەنگی هونەری وڵاتەکەیاندا و پارێزگاری لە مانەوەی بکەن.

هونەرمەند فەیروز یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی هونەری عەرەبی بە گشتی و هونەری لوبنانی بە تایبەتی، لە ساڵی 1935 لە وڵاتی لوبنان لەدایکبووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرهەمی هونەرییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زاوایەک لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ئەستێرەیەکی لە ئاسمان بەخشی بە بووکەکەی

زاوایەكی جەزائیری لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیدا بووكەكەی سەرسام كرد و ئەستێرەیەكی لە ئاسماندا پێبەخشی، ئەوەش مشتومڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان…
Total
0
Share