(NBA) 44 خاڵ بۆ تاتوم و سێ ژمارەی دووانی بۆ لیبرۆن جەیمس

لەچێوەی یارییەکانی هەفتەکانی (66 و 67)ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمەکانی بۆستن سێڵتیکس و میڵواکی باکس بردنەوەیان تۆمارکرد.

ئەستێرەی سێڵتیکس، جەیسۆن تاتوم لە ڕووبەڕووبوونەوەی چارلۆت هۆرنێتس توانی 44 خاڵ تۆماربکات، لەلایەکی دیکەوە ئەستێرەی باکس، یانیس ئانتیتۆکۆنمپۆ 43 خاڵ و 12 ڕیباوندی بەرامبەر ئەتلانتا هوکس تۆمارکرد، یانەکەشی بە ئەنجامی (124-115) بردنەوەی بەدەستهێنا.

ئەفسانەی ئەمریکا و تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز، لیبرۆن جەیمس بەرامبەر هیوستن ڕۆکێتس ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد، 23 خاڵ و 14 ڕیباوند و 12 ئەسیستی تۆمارکرد، بەڵام نەیتوانی یانەکەی بەرەو سەرکەوتن ببات و بە ئەنجامی (139-130) دۆڕاندنیان نووسییەوە.

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

هۆرنێتس 101-115 سێڵتیکس

پیستۆنز 108-114 بوڵز

هیت 90-111 سەنز

ڕۆکێتس 139-130 لەیکەرز

تێمبەروڵڤز 132-102 سیتی ساندەر

پیلیکانز 102-108 ماجیک

باکس 124-115 هوکس

ماڤرێکس 77-107 نیکس

سپێرز 104-119 ڕاپتەرز

جاز 123-85 بلایزەرز

کینگز 100-106 ناگێتس

کلیپەرز 115-109 ویزاردز

بابەتی پێشتر

مووچەی تەندروستی دابەشكرا <br>حكومەت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەی بۆ سلێمانی نارد ‏

بابەتی دواتر

بنزیمە ئاگری خستەنێو ماڵی پاریسەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share