بۆ فرۆشتن.. یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید هیچ هیوای نەماوە

سەرچاوەکان لە مەدرید جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئێدین هازاردی بەلجیکی هیچ چانسێکی لە ڕیاڵ مەدرید نەماوە و هاوینی داهاتوو بە یانەیەکی دیکە دەفرۆشرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئێدین هازارد هیچ هیوایەکی لە پێکهاتەی یانەی شاهانەدا نەماوە، سەرەڕای ئەوەی دوو وەرزی دیکە بۆندەکەی کۆتاییدێت، بەڵام بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ ئامادەییان دەربڕیوە ئاسانکاری بۆ هەر یانەیەکی خوازیاری یاریزانەکە بکەن.

هازارد لە ماوەی سێ وەرزدا کەمتر لە 10 گۆڵی تۆمارکردووە، بەهۆی پێکانە یەک لەدوایەکەکانەوە نەیتوانیوە لە پێکهاتەی سەرەکیدا پێگەیەک مسۆگەر بکات، لەلایەکی دیکەوە مووچەکەی بەرزە و بووەتە بارگرانی لەسەر ئیدارەی “لۆس بلانکۆس”.

یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی گریمانەی فرۆشتنی بەهێزە، ماریانۆ دیازە کە لەم وەرزەدا وەک یەدەگێک سوودی بە پێکهاتەی ئەنچیلۆتی نەگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی هەرێم: لە پێناو بەدەستهێنانی بەشە بودجەی حکومەتی هەرێم دەچینە بەغدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنزیمە زیندانی ناکرێت

هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە زیندانی ناکرێت، لەبەرامبەردا ‏دادگای باڵای پاریس بڕی 230 هەزار یورۆی وەک…
Total
0
Share