فرۆكەخانەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ گەشتكردنی هاوڵاتییان دەبێت هەردوو ژەمە ڤاكسین و پشكنینی “PCR” ئەنجامدرابن و “ئەوەی حكومەتی عێراق كاری لەسەر دەكات تائێستا بە فەرمی بە ئێمە نەگەیشتووە”.

حكومەتی عێراق بڕیاریداوە هەر كەسێك گەشتبكات ئەگەر هەردوو ژەمە ڤاكسینەكەی وەرگرتبێت پێویست بە پشكنینی “PCR” ناكات كە 48 كاتژمێر پێشتر پشكنینی ئەنجامدابێت .

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە فەرمی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم ڕێنمایی نوێیان ئاراستەنەكردووین تایبەت بە گەشتیاران كە ئەگەر كەسێك هەردوو ژەمە ڤاكسینی وەرگرتبێت پێویستی بە پشكنینی “PCR” نەبێت، بەڵكو دەبێت هەردوو ژەمە ڤاكسینەكەی وەرگرتبێت و پكشنینی “PCR”ی پێبێت ئەو كات ڕێگەی گەشتكردنی پێدەدرێت و ئێمەش ئاگاداری ئەوەین، بەڵام دەبێت بە فەرمی بڕیارەكەمان بەدەستبگات ئەوكات جێبەجێیدەكەین.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی باسی لەوە كرد، گەشتیارانی هاتوو و ڕۆیشتوو دەبێت كارتی هەردوو ژەمە ڤاكسینیان پێبێت و پشكنینی “PCR”یان ئەنجامدابێت ڕێگەی گەشتكردنیان پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

دیۆکۆڤیچ دووبارە لە ئەمریکا دووچاری کێشە دەبێتەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم ڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆزی دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەگەزنامەی سلێمانی: هەرکەسێک بۆ جاری سێیەم کارتی نیشتمانی ونبکات 100 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت

لە بارەی ونکردنی کارتی نیشتمانی و مامەڵەکانیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ”ھاوڵاتی پێویست ناکات دووبارە…
Total
0
Share