“تاكسییەكان غەرامەدەكرێن”.. وەزارەتی دارایی ڕێنمایی نوێ دەردەكات

جێگری بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلە تاكسییانەوە دەدات كە تائێستا لۆگۆیان وەرنەگرتووە و ئاشكرایدەكات، وەزارەتی دارایی ڕێنمایی نوێ بۆ سزادانی ئەو ئۆتۆمبێلە تاكسییانە دەردەكات.

ئامانج دەروێش، جێگری بەرێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی كردووە كە ڕێنمایی دەربكات تایبەت بە دیاریكردنی بڕی سزای دارایی بۆ ئەو شۆفێرانەی لۆگۆیان وەرنەگرتووە.

باسی لەوەشكرد، “لە وەزارەتی گواستنەوەوە نووسراو بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكرێت كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لەڕێگای مەفرەزەكانییەوە ڕێكاریی یاسایی بەرامبەر ئەو شۆفێرانە بگیرێتەبەر كە لۆگۆیان وەرنەگرتووە”.

جێگری بەرێوەبەری گواستنەوە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “لەئێستادا ڕۆژانە شۆفێرانی تاكسی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەكەن و لۆگۆ وەردەگرن و غەرامە ناكرێن، بەڵام هەر كاتێك وەزارەتی دارایی ڕێنماییەكانی دەركرد ڕاستەوخۆ سزاكان جێبەجێدەكرێن”.

ڕاشیگەیاند، “لۆگۆی ڕەنگی سوور بۆ تاكسی ناوشاری سلێمانی دیاریكراوە و لۆگۆی ڕەنگی شین بۆ تاكسی دەرەوەی شار دیاریكراوە”.

بابەتی پێشتر

لەسەر گرانبوونی نرخی خۆراک داواده‌كرێت دوو وه‌زیرى هه‌رێم بانگێشتی پەرلەمان بكرێن

بابەتی دواتر

هۆڵەندا: ئامادەنین بۆ وازهێنان لە وزەی ڕوسی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: كراسە كۆنەكەمان دڕی

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت،”كراسە كۆنەكەمان دڕی”كە مەبەستی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە لە هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share