کەشناسیی عێراق، رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین بەڕێوەیە.
دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، “لە چەند رۆژی داهاتوودا رووبەڕووی وەرزێکی نوێی بارانبارین دەبینەوە”.
بەگوێرەی کەشناسیی عێراق، “لە سەرجەم ناوچەکان باران دەبارێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە”.
ئەوە لەکاتێکدایە، شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی، رایگەیاند، بەهۆی بارانی چەند رۆژی رابردوو، لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵەی داوە و شەپۆلی بارانبارینی دیکەی درێژخایەن بەڕێوەیە.