مووچە دەنێردرێت و لە بەغداوە پەیامێك بە مووچەخۆران دەدرێت

حسێن عەلاوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی چەند رێكارێكی تەكنیكییەوە ناردنی مووچە دواكەوتووە و هیچ گرفتێكی نییە و مووچە دەنێردرێت.

راشیگەیاند، حكومەتی عێراق ئەركی سەرشانی جێبەجێدەكات و مووچە دەنێردرێت، لە بەرامبەردا هەرێم پابەندییەكەی جێبەجێكردووە و داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد كراوە، بەڵام دەبێت پابەندیی درێژخایەن هەبێت”.

راوێژكارەكەی سودانی دڵنیاییدا و وتیشی، “بڕیارەكان لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانەوە وەك خۆی جێبەجێدەكرێن و دەبێت ماف و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق خەرجبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچەی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ئه‌و شوێنانەی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی…
Total
0
Share