كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێش یاریەكەی پاریس سانجێرمان

كارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە تیپەكەی لەتوانایدا هەیە ڕكابەری پاریس سانجێرمان بكات و جەختیشیكردەوە كە هاندەران ڕۆڵێكی گرنگ دەبینن لەدەرەوەی یاریگادا.

ئاماژەی بەوەشدا كە هەر یاریزانێك لەسەدا سەد ئامادە نەبوو، یاریی بەرناكەوێت.

– بەشێوەیەكی باش كارمان كردوە لەسەر لایەنی جەستەیی

– ئێمە دەزانین یاریی ڕابردوو باش نەبوین بەڵام دڵنیاین ئەمجارە بە ئاستێكی باشەوە دەردەكەوین

– كامافینگا یارییەكی باشی كرد بەرامبەر سۆسیداد دوورنییە لەم یاریەدا سەرەكی بێت

– یاریی ڕابردوو هەلی گۆڵمان دروست نەكرد نەمانتوانی پلانی خۆمان جێبەجێ بكەین

– كاتێك دەدۆڕێین هەمومان پێكەوە دۆڕاوین، پێویستە لە ڕكابەریكردنی چامپیۆنزلیگ بەردەوام بین

– هیوادارم مباپی پێكانەكەی قورس نەبێ وەك دەڵێن دەتوانێت یاریی بكات

– پێویستە یارییەكە ببەینەوە نەك زۆرترین گۆڵ بكەین سەرەتا دەبێت هەوڵ بۆ بردنەوە بدەین

یاریزانێك لەسەدا سەد ئامادەنەبێ یاریی ناكات ئەگەر كروس لەسەدا ٩٥ ئامادەبێت یاریی بەرناكەوێت

– پلانەكەمان بۆ ڕاگرتنی مباپی نییە بە تەنها مێسی و نەیماریش وەك ئەو مەترسیدارن پلانەكە ئەوەیە بۆ ماوەی ٩٠ خولەك وەك یەك تیم یاریی بكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share