دووبارەکردنەوەی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ لە بەرژەوەندی ڕیاڵ و پاریس نەبوو

ئەمڕۆ دووشەممە، تیروپشکی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، لە نیۆنی پایتەختی سویسرا ئەنجامدرا.

دوای ئەوەی لە تیروپشکی یەکەمدا هەڵەی گەورە ڕوویدا و سەرجەم ئەنجامەکانی ڕەتکرایەوە، بۆ جاری دووەم و لە کاتێکی جیاوازدا تیروپشکەکە دووبارەکرایەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێزی لێکەوتەوە.

بەپێی ئەنجامی تیروپشکی دووەم، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی 16 ڕووبەڕووی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەبێتەوە، هەروەها ئینتەر میلان بەرامبەر لیڤەرپوڵ یاریدەکات.

یارییەکانی چوونی قۆناغی 16 ڕۆژەكانی 15-16-22-23ی مانگی شوبات ئەنجامدەدرێن، 8-9-15-16ی مانگی ئادار یارییەکانی گەڕانەوە ئەنجامدەدرێن.

سالزبۆرگ – بایرن میونشن

سپۆرتینگ لشبۆنە – مانچستەر سیتی

بەنفیکا – ئەیاکس ئەمستەردام

چێڵسی – لیل

ئەتلەتیکۆ مەدرید – مانچستەر یونایتد

ڤیاڕیاڵ – یوڤانتۆس

ئینتەر میلان – لیڤەرپوڵ

پاریس سان جێرمان – ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پێشتر

وزەی ئەتۆمیی ئێران: بەڵێن دەدەین کارێک نەکەین لەگەڵ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان یەکنەگرێتەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی ڕوسیا لەبارەی ئەگەری داگیركردنی ئۆكرانیاوە قسەدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share