پۆلیسێک یاریی نێوان ڕیاڵ و پاریس بەڕێوەدەبات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، دانی ماکیلی هۆڵەندی وەک داوەری یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان دەستنیشانکرد.

ماکیلی جگە لە بواری تۆپی پێ، لە دەرەوەی یاریگا پۆلیسێکی پڕۆفیشناڵە لە هۆڵەندا و تەمەنی 39 ساڵە، لەم وەرزەدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان 32 یاری بەڕێوەبردووە، 99 کارتی زەرد و پێنج کارتی سووری بەڕووی یاریزاناندا بەرزکردووەتەوە.

بە ئامادەبوونی ماکیلی، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان لە هیچ یارییەکدا دۆڕاندنیان تۆمارنەکردووە، وەرزی ڕابردوو یاریی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگی لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی بەڕێوەبردووە (1-1).

داوەرەکە بۆ هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان کەسایەتییەکی پەسەندە، یەکێکە لە باشترینەکانی ئێستا و گومان لە بڕیارەکانی ناکرێت.

بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدرید، بەئامادەبوونی دانی ماکیلی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەچێوەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ میوانداریی پاریس سان جێرمان بکات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا هانا بۆ خاوەن درۆنەکان دەبات

بابەتی دواتر

ئاوی دەوروبەری سلێمانی: لە دەربەندیخان کێشەی کەمئاوی نییە و خەڵک بەبێ هۆ پێوەر ‏ڕەتدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share