(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا ماراسۆنی 16ی بڕی و سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، شەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ماراسۆن ئاسای قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بردنەوەی بەرامبەر نەمسا تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای وێمبڵی لە بەریتانیا یاری قۆناغی 16ی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتاییهات.

لە کاتی یاساییدا هەردوو هەڵبژاردە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و پەنا بۆ کاتە زیادکراوەکان برا، لە تایمی یەکەمی زیادکراودا پێکهاتەی سکوادرا ئازۆرا دوو گۆڵی یەکلاکەرەوەی تۆمارکرد و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد.

گۆڵەکانی ئیتاڵیا لە خولەکەکانی 95 و 105 لەلایەن فیدریکۆ کیێزا و ماتیۆ پیسینا، تاکە گۆڵەکەی نەمسا لە خولەکی 115 لەلایەن ساسا کالادزیچەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/eet31t

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئیتاڵیا بووە دووەمین هەڵبژاردە دوای دانیمارک کە سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستدەهێنێت، لە قۆناغی داهاتووشدا ڕوبەڕوی براوەی یاری نێوان پۆرتوگال و بەلجیکا دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لوتکەی نێوان عێراق، ئوردن و میسر لە بەغداد بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

خەزانێکی سوتەمەنی لە سلێمانی ئاگریگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share