کینییەکان کۆنتڕۆڵی ماراسۆنی تۆکۆ-یان کرد

خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیهان لە ڕاکردنی ماوەدرێژی ماراسۆن، ئیڵیۆد کیپچۆجی لەسەر ئاستی پیاوان و بریجید کۆسیجی لەسەر ئاستی کچان، پلەی یەکەمی ماراسۆنی تۆکۆ-یان بەدەستهێنا.

ڕاکەرە کینی-یەکان، توانیان کۆنتڕۆڵی ماراسۆنەکە بکەن، لەسەر هەردوو ئاستی کوڕان و کچان پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا.

کیپچۆجی ماوەی ماراسۆنەکەی بە دوو کاتژمێر و دوو خولەک و 40 چرکە بڕی، ئەوەش چوارەم ناسناوی ماراسۆنە لە تەمەنی وەرزشییدا بەدەستی دەهێنێت، دوای خەڵاتەکانی چیکاگۆ (یەک جار)، بەرلین (سێ جار)، لەندەن (چوار جار).

پلەی دووەمی ماراسۆنەکە لەسەر ئاستی کوڕان، بۆ ئامۆس کیبرۆتۆی هاونیشتیمانی کیپۆجی بوو، پلەی سێیەمیش تامیران تۆلای ئیسیوپی بەدەستیهێنا.

بەشێوەیەکی گشتی، لە ماراسۆنی تۆکیۆ 138 ڕاکەری پڕۆفیشناڵ بەشداربوون، لەنێوانیاندا 105 کوڕ  و34 کچ.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی بەرشلۆنە: قسەمان لەگەڵ هالاند نەکردووە

بابەتی دواتر

ئەستۆن ڤێلا لەبارەی کۆتینیۆوە بڕیاری کۆتاییدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ بە قەرز ئۆبامیانگی دەوێت

بەڕێوەبەرانی یانەی نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ پەیوەندییان بە یانەی ئارسیناڵەوە کردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنێکەوە. ڕۆژنامەی…
زیاتر ببینە

سوارێز ماڵئاوایی دەکات

لویس سوارێز گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نوێ ناکرێتەوە و لە یاریی داهاتوودا ماڵئاوایی لە هاندەرانی واندا میترۆپۆلیتانۆ…
Total
0
Share