رۆناڵدۆ بووە گۆڵکاری ساڵی 2023

شەوی رابردوو، یانەی نەسڕ بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی ئیتیحادی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و هەنگاوێک لە پێشەنگی خولی سعودی نزیک بووەوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەكەش مێژوویەكی بۆ خۆی تۆماركرد.

یارییەکە بە ئەنجامی 5 بە 2 لە بەرژەوەندیی نەسڕ کۆتایی هات، گۆڵەکان لەلایەن (کریستیانۆ رۆناڵدۆ 2 گۆڵ، سادیۆ مانێ 2 گۆڵ و تالێسکاش گۆڵێک) تۆماركران، عەبدولڕەزاق حەمدەڵڵا-ش 2 گۆڵەکەی ئیتیحادی تۆمارکرد.

ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی نەسڕ بۆ دۆن جیاواز بوو، بەهۆی ئەوەی 2 گۆڵی تۆمارکرد و بەمەش لەمساڵدا بووە خاوەن بە 53 گۆڵ و لە ئاكامیدا بوو بە گۆڵکاری ساڵی 2023، دوای ئەوەی بە جیاوازیی گۆڵێک پێش هەریەک لە هاری کەین و مباپێ کەوت.

یاریزانەكە هێشتا یارییەکی دیکەشی ماوە ئەنجامیبدات، لە کاتێکدا ئەو دوو یاریزانەی دیکە لەمساڵدا هیچ یارییەکیان نەماوە.

رۆناڵدۆ تەمەنی 38 ساڵە، بەڵام هاوشێوەی یاریزانە لاوەکان بەردەوامە لە تۆمارکردنی گۆڵ و پێشکەشکردنی ئاستی بەرز لە یارییەکانی یانەکەیدا.

بابەتی پێشتر

گوندێكی سنووری چەمچەماڵ بۆردومانکرا

بابەتی دواتر

لە دوو رووداوی سووتانی ئۆتۆمبێل لە کەرکوک سێ کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share