بەرشلۆنە بەڵێنێكی بە لیڤاندۆڤسكی داوە

خوان لاپۆرتا سەرۆكی بەرشلۆنە بەڵێنی بە لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی داوە بیگوازنەوە بۆ ڕیزەكانیان.

لە ئێستادا لیڤا مانگرتنی ڕاگەیاندووە و بڕیاریداوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە نەكاتەوە.

ئیدارەی بایرن میونشنیش دڵنیایە لەوەی جارێكی تر لیڤا یاریی بۆ یانەكە ناكاتەوە، هەر بۆیە لە فرۆشتنیدا تەنگ و چەڵەمە دروست دەكات تا پارەی زیاتری دەستبكەوێت.

دواین گرێبەستی بەرشلۆنە بۆ لیڤا 42 ملیۆن یۆرۆ بوو بەڵام لەلایەن ئیدارەی یانەكەوە ڕەتكرایەوە.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی بێت یانەی بەرشلۆنە گرێبەستێكی تری ڕەوانەی یانەی بایرن كردووە و نرخەكەشی گەیشتۆتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

تا ئێستا بایرن هیچ وەڵامێكی ئەو گرێبەستەی نەداوەو بڕیاریداوە بە كەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نەبێت.

بابەتی پێشتر

پاریس سانجێرمان بە نێیماری وتووە بڕۆ

بابەتی دواتر

تاوانبارێك دەستگیركرا ماددەی هۆشبەری لە جەستەی شاردبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share