زێدان کۆتا بڕیاری خۆی بە ئیسکۆ و یوڤیچ ڕاگەیاندووە

زێدان دەستبەرداری ئیسکۆ نابێت و بەڵێنی یاریکردنی پێداوە

سەرچاوە ئیسپانیەکان بڕیاری کۆتایی زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدیان لەبارەی بەردەوامبوون، یاخود ڕۆیشتنی ئیسکۆ و لوکا یوڤیچ ئاشکراکردووە.

تۆڕی “ئەی بی سی” ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئیسکۆ لە بارودۆخی وەرزشی خۆی ڕازی نییە و بۆ بەدەستهێنانی چانسی یاریکردن بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، ئەوەش لە پێناو یاریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا (یورۆ 2020 -2021).

بەپێی سەرچاوەکە، زینەدین زێدان کۆبوونەوەی لەگەڵ یاریزانان ئەنجامداوە و بە ئیسکۆی ڕاگەیاندووە، کە پێویستی بە تواناکانیەتی و دەستبەرداری نابێت، دووپاتیشیکردووەتەوە، لە قۆناغی دووەمی وەرزی 2020/2021 چانسی یاریکردنی تەواوی پێدەدات.

ماریانۆ و لوکا یوڤیچ لە مەشقە ئامادەکاریەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید

ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە بە تەنها لەبارەی ئیسکۆوە بڕیارینەداوە و کۆبوونەوەی لەگەڵ ماریانۆ دیاز و لوکا یوڤیچ، دوو هێرشبەری یەدەگی پێکهاتەکانی کردووە و بەردەوامبوونی ماریانۆی یەکلاییکردووەتەوە، لە بەرانبەردا دەرگای بۆ یوڤیچ کردووەتەوە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

یانەکانی میلان و ئینتراخت فرانکفۆرت و وڵڤەرهامپتن ڕەزامەندییان نیشانداوە بەشێوەی خواستن، یاخود گواستنەوەی هەمیشەیی بۆند لەگەڵ هێرشبەرە سڕبیەکە واژووبکەن.

بابەتی پێشتر

شوێنگرەوەی سوارێز و کۆپی ئینێستا دڵتەنگی مێسی گۆڕیوە بۆ ئارامی

بابەتی دواتر

چەند لاپەڕەیەکی ترەمپ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share