لاڤرۆڤ هێورتر قسە لەبارەی ئەتۆمەوە دەكات

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاستی لێدوانەكانی لەبارەی چەكی ئەتۆمییەوە هێورتر دەكاتەوە، وڵاتانی خۆرئاواش بە ویستی هەڵگیرسانی جەنگ دژی وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكات و دووبارەی زیلینسكی بە نازی وەسفدەكات.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیی ئۆنلایندا ڕایگەیاند، مۆسكۆ ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ناتۆ، “بەڵام ئەو گفتوگۆیە كەی دەستپێدەكات؟، هیچ دەستپێشخەرییەك لە وڵاتانی خۆرئاوا و هاوپەیمانیی ناتۆوە نابیستین ئاماژە بێت بۆ ئەوەی ئامادەی گفتوگۆن لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنە”.

پرسیاری ئەوەی كرد، “وڵاتانی خۆرئاوا چۆن دەتوانن ئەوە دیاریبكەن كە چی هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی وڵاتەكەمان و چی هەڕەشە نییە لەسەری؟”، بۆیە ویستی ناتۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتێك لەسەر حسابی وڵاتێكی دیكەی بە هۆكار بۆ پەرەسەندن و قوڵبوونەوەی زیاتری دۆخەكە زانی.

لاڤرۆڤ پێیوایە بەشێك لە سەركردەكانی خۆرئاوا ئامادەكاری دەكەن بۆ جەنگ دژی ڕوسیا، بەڵام گەشبینیش بوو بەوەی “بێگومان چارەسەر بۆ قەیرانی ئۆكرانیا دەدۆزرێتەوە”.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دووبارە لەبارەی چەك و جەنگی ئەتۆمییەوە قسەیكرد، ئەمجارە هێورتر بوو، وتی، “ڕوسیا بیروباوەڕی سەربازیی خۆی هەیە” كە مەرجەكانی چەكی ئەتۆمی دیاریدەكات، مۆسكۆش هیچ ویستێكی بۆ هەڵكشان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: 10 ملیۆن دۆلار دەدەینە ئەو کەسەی زانیاریمان لەسەر مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی و عەلی لاریـ.ـجانی پێبدات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەرکەسێک کە زانیاریی دروست لەبارەی موجتەبا خامنەیی و عەلی…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

لەسەر داوای سویسرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی نائاسایی کراوە ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست…
Total
0
Share