مەرجی وەزیری دارایی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیەنرا

پەرلەمانتارێك ڕایدەگەیەنێـت، وەزیری دارایی عێراق سێ مەرجی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی خستۆتەڕوو.

جاسم عەلەوی، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەراندا ئاماژەی بەوەكردوە هەر كاتێك بارودۆخی ئابوریی عێراق سەقامگیربێـت دەتوانین بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبكەینەوە، چونكە بەبێ سەقامگیربوونی دۆخی ئابوری ناتوانین بەهای دینار بەرزبكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی شەڕی داعشەوە یەدەگی بیانی لە بانكی ناوەندیی عێراق دابەزی و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناش هۆكارێكی دیكە بوو، هەركات ئەو سێ گرفتەی باسمانكردووە چارەسەربوو، دەتوانین بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبكەینەوە، وەزیری دارایی ڕاشیگەیاندووە پێشتر كە ئەو بڕیارەماندا وڵاتمان لە داڕمانی ئابوری دەربازكرد.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكرد، وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا جەختیكردۆتەوە ئەگەر پشت بە داهاتە نانەوتییەكان، داهاتی خاڵە سنوورییەكان و یاساییەكی نوێ بۆ پاراستنی سامانە سروشتییەكان بەتایبەت نەوت و كانزاكان دەربكرێـت دەتوانین بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزێنین.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی عێراق دانیشتنێكی بۆ تاوتوێكردنی پرسی گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار ئەنجامدا.

لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەوە پێشتر مەلا كەریم شكور، پەرلەمانتاری كورد بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی چەند داتایەكی خستەڕوو كە باسی لە كاریگەرییەكانی زیادبوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەكرد و سەرجەمیان پاڵپشتیكردن بوو لەو سیاسەتە ئابورییانەی پێشتر هەنگاوی بۆنراوە و وایكردووە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزكراوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

ڤاگنەرەكان كێن؟ <br> گروپێكی شەڕكەری ڕوسی، بەنیازی "كوشتنی زیلینسكی"ن

بابەتی دواتر

گەنجێك بە چەكی تاپڕ كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share