عەمار حەکیم بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال پەیڕەو دەکات و عێراق ئێستا پێویستی بەوەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە، هەردوولا جەختیان کردەوە لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە، لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عیراقی تێكەوتووە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا، جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە.

عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ستایشی هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و وتی، یەکێتی سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال پەیڕەو دەکات، ئەمەش ئەو سیاسەتە دروستەیە کە عێراق پێویستی پێیەتی و وڵات بەرەو دۆخێکی سیاسیی تەندروست دەبات.

لەبەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە تەوافوق و سازانی نیشتمانی کردەوە.

وتی، “یەکێتی پێداگرە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز کە خزمەتگوزاری پێشکەشی هەموولایەک بکات بەبێ جیاوازی و مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بپارێزێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری کوشتنی منداڵێک رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکرد، کە لە پارێزگای دیالە منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتیان…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی عێراق زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات و…
Total
0
Share