ئەمڕۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی کرد.
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال داوای لە هاوڵاتییان کرد، بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بکەن و پرۆسەکە مافێکی سەرەتایی هەموو کەسێکە کە تەمەنی سەروو 18 ساڵ بێت.
وتیشی، دەنگبدەن بۆ ئایندەی خۆتان و ئەو حزبەی دەتوانێت بە باشترین شێوە کارتان بۆ بکات، هیوادارم رێژەیەکی زۆری خەڵک بەشداربێت.
لەبارەی قسەکانی فازڵ میرانییەوە وتی، “کاک فازڵ یەکەمجار قسەی زۆر باشی کرد، دوایی پەشیمانبووەوە”.