ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەڕێی پلانێكەوە بەنیازە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا داببەزێنێـت.
ئاژانسی هەواڵی “بلومبێگ” بڵاویكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەرنامەییدا 60 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگ بخاتە بازاڕەوە و ئەو هەنگاوەشی بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهاندا.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبۆتەوە و ئەوەش پەیوەندیی بە بارودۆخی ئۆكرانیاوە هەیە، جگەلەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتیش ترسیان لە هەنگاوەكانی داهاتووی ڕوسیا هەیە.
لەئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لەسەروو 100 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.