رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد تا مانگی سێ درێژکراوەتەوە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایدەکات، رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد، تا مانگی سێی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە و ناردنی مووچە بەردەوامدەبێت.

شیروان میرزا، ئەندامی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، درێژکردنەوەی رێککەوتنەکە بەو مەبەستەیە، کە لەو ماوەیەدا، حکومەت پێکبهێندرێت و یاسای نوێی بودجە دابنرێت.

وتیشی، ئەگەر ئەم دوو خاڵە بکرێت یان نەکرێت، لە ئەگەری بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت لە رێی سۆمۆوە و نەبوونی گرفت لە داهاتی نانەوتیدا، ناردنی مووچەش بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە یاسای نوێی بودجە دانرا، ئەم رێککەوتنەی هەرێمی کوردستان و عێراق یان دەستکاری دەکرێت، یان وەک خۆی دەخرێتە ناو یاساکەوە؛ بەڵام هەرێم داوای کەمکردنەوەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دەکات و بەغداد دەیەوێت زیادی بکات، پێویستە لەم نێوەندەدا هەردوولا رێکبکەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێنین پلاسخارت بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەتەوە یەکگرتوەکان هاوسۆزە لەگەڵ جەنابت و خانەوادەکەی ئاکام عومەر

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە پرسەنامەیەکدا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەدوای شەهیدبوونی…
Total
0
Share