ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبۆوە و بڕیاریدا هاوكاریی خۆڕهەڵاتی ئۆكرانیا بكات و داواشدەكات دانوستانەكانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامبێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دوای كۆبوونەوەكە ڕایگەیاند، داوادەكەین گرفت لە ناردنی هاوكارییەكانمان بۆ ئۆكرانیا دروستنەكرێت و بڕیارمانداوە 29 ملیۆن دۆلار بۆ دانیشتووانی خۆڕهەڵاتی ئۆكرانیا تەرخانبكەین.
ِسكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داواشیكرد، شەڕ لە ئۆكرانیا ڕابگیرێت و وتی، “پێویستە دانوستانەكانی نێوان ئۆكرانیا و ڕوسیا بەردەوامبێت و هیواخوازین هەردوولاش بگەنە ڕێككەوتن”.