دوواین پەیامی مباپێ ڕیاڵی تووشی دەڵەڕاوکێ کردووە

داهاتووی کیلیان مباپێ ڕوون نییە، لە دوواین پەیامیدا ئاماژە بە شکاندنی ڕیکۆردەکان دەکات لە یانەی پاریس سان جێرمان.

ئەستێرە فەرەنسییەکە دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر یانەی سانت ئیتیان، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “تەنها ئیدینسۆن کاڤانی ماوە وەک گۆڵکاری مێژوویی پاریس سان جێرمان تێپەڕیبکەم، بوونم بە باشترین گۆڵکاری پاریس دەستکەوتێکی گەورەیە، با بزانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات”.

مباپێ بەدرێسی یانە فەرەنسییەکەوە 156 گۆڵی تۆمارکردووە، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی خستووەتە پلەی دووەمەوە، بە تۆمارکردنی 44 گۆڵی دیکە دەتوانێت ئیدینسۆن کاڤانی تێپەڕێنێت، بەوپێیەی یاریزانە ئورۆگواییەکە بەدرێسی یانە فەرەنسییەکەوە 200 گۆڵی تۆمارکردووە.

سەرچاوەکان پێیانوایە پەیامەکەی مباپێ بۆ پاریس دڵخۆشکەرە، لەبەرامبەردا بۆ ڕیاڵ مەدرید دڵەڕاوکێیە، چونکە لەم وەرزەدا مەحاڵە 44 گۆڵ تۆماربکات، لێدوانەکانیشی واتای بەردەوامبوونی دەبەخشێت بۆ وەرزێکی دیکە، یاخود زیاتر لە یانەی پاریس سان جێرمان.

بابەتی پێشتر

مێسی تاوەکو ئێستا باشترینی ئەوروپایە بۆ ساڵی 2022

بابەتی دواتر

یەكەم جەنگ لە تیك تۆكدا.. شەڕی ڤیدیۆ و لایك!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ شەممە چەند یارییەکی بەهێز لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەڕێوەدەچێت. لە ئیسپانیا ڕیاڵ دەبێتە میوانی ڤیاریاڵ و…
Total
0
Share