مێسی قایلدەبێت؟ بەرشلۆنە لەبەردەم قەیرانێکی دیکەدایە

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە ڕووی داراییەوە لە دۆخێکی خراپدایە و پێدەچێت ئیدارەی بارتۆمیو دووبارە داوای کەمکردنەوەی موچە لە یاریزانان بکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە زاری سەرچاوە ئیسپانییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، قەیرانە داراییەکان تەنگیان بە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەڵچنیوە و ناچاربوون موچە و ئیمتیازاتی یاریزانان و کارمەندانی یانە کەمبکەنەوە.

بەرشلۆنە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە فەرمی ئاشکرایکرد، بەهۆی قەیرانە داراییەکانەوە زیانی 97 ملیۆن یورۆ بەر داهاتی ساڵانەیان کەوتووە، تەنانەت لە وادەی گواستنەوەکاندا گوژمەی تەواویان بەردەستنەبوو بۆ کڕینی یاریزانان و هەوڵیاندا بە فرۆشتنی دیمبیلی و ئومتیتی قەرەبوو بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

بەپێی زانیارییەکان، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئیدارەی بارتۆمیو کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری یاریزانان ئەنجامدەدەن و جارێکی دیکە داوای کەمکردنەوەی موچە لە یاریزانان دەکەن، ئەوەش لە پێناو بەردەوامیدان بە کارکردنی چەندین کارمەندی یانە و هەڵنەوەشاندنەوەی بۆندەکانیان، بەڵام نەزانراوە ئایا یاریزانان ئەمجارە بە داواکارییەکە قایلدەبن یان نا.

ڕۆژنامەی مارکا لەم بارەیەوە نهێنییەکی مەترسیداری ئاشکراکردووە و نوسیویەتی، یاریزانانی بارسا وەرزی ڕابردوو بەهۆی کۆرۆناوە ڕەزامەندییان نیشاندا لەسەدا 70ی موچەکانیان لە پێناو یانەکەیاندا کەمبکەنەوە، بۆیە لە ئێستادا مەحاڵە دوای قەیرانەکانی چامپیۆنزلیگ و مێسی لەگەڵ ئیدارەی یانە ئەو بڕە کەمتر بکرێتەوە.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بە یاسای کاروکاردن لە ئیسپانیا کردووە، کە ڕێگە بەهەر کارمەند و یاریزانێکی یانەکان، یان هەر دەزگا و فەرمانگەیەک دەدات لە حاڵەتی دووبارە کەمکردنەوەی موچەدا بۆندەکان هەڵبوەشێننەوە و بێبەرانبەر پەیوەندی بە یانە، یان دەزگایەکی تایبەتیی دیکەوە بکەن، ئەگەر ئەم یاسایەش لەلایەن یاریزانانەوە جێبەجێبکرێت ئەگەری ڕوودانی کۆچی بە کۆمەڵی یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە دێتە ئاراوە، لە پێش هەمووانەوە لیۆ مێسی ئەفسانە.

بابەتی پێشتر

دراکسلەر: لەبەر یەک هۆکار پاریس سانت جێرمانم بەجێنەهێشت

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای کریستیانۆ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share