(ڤیدیۆ) بایرن لایپزیکی ڕکابەری کوتا بەزەویدا و جیاوازییەکەی کردە حەوت خاڵ

ئەمشەو، شەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی هەفتەی 27ی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، یانەی بایرن میونشن بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر لایپزیک تۆمارکرد.

لە ڕێدبول ئارینا یانەی لایپزیکی دووەمی ڕیزبەندی بوندس لیگ میوانداری یانەی بایرن میونشنی یەکەمی کرد و ئەستێرەکانی باڤاری بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکەی بایرن لە خولەکی 38 لەلایەن لیۆن گۆرێتزکاوە تۆمارکرا، سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا هەوڵی زۆریاندا بە گوشاری توند ئەنجامەکە ئەنجامەکە هاوتا بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتو نەبوون و ئەنجامەکە لەو ئاستەدا وەستایەوە و (0-1) لە بەرژەوەندی سوورپۆشەکان کۆتاییهات.

https://streamable.com/p0snlw

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بایرن میونشن بە 64 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی بوندس لیگا جێگیربوو، جیاوازییەکەیان لەگەڵ لایپزیکی ڕکابەریان بۆ حەوت خاڵ بەرزکردەوە.

بابەتی پێشتر

تۆرینۆ 2-2 یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی باس لە بەسەرهاتی دوو خانمی كورد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share