مێرکاتۆی پاریس کۆتایی نەهاتووە و بۆندێکی گەورە بەڕێوەیە

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵەکانی بە ئاراستەی میلان سکرینیار، بەرگریکاری سلۆڤاکی یانەی ئینتەر میلان دەست پێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، بەڕێوەبەرانی پاریس ڕێککەوتنیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی میلان سکرینیار کردووە، بڕیار دراوە مووچەی ساڵانەی بە بڕی 7.7 ملیۆن یورۆ بۆ تەرخان بکرێت.

ئەشرەف حەکیمیی بەرگریکاری پێشووی نێراتزۆری ڕۆڵی زۆری گێڕاوە لە قایلکردنی بەرگریکارە سلۆڤاکییەکە، سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەسەر ڕاسپاردەی ئەو بەرگریکارە، سکرینیار لەگەڵ پاریس سان جێرمان ڕێککەوتنی سەرەتایی کردووە.

لاگازێتا نووسیویەتی، پاریس بڕی 50 ملیۆن یورۆی پێشکەشی ئینتەر کردووە، لەبەرامبەردا ئیدارەی یانە ئیتاڵییەکە خواستیان لەسەر 80 ملیۆن یورۆیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی بواتینگه‌وه‌ ئاشکراکرد

به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی یانه‌ی بایرن میونشن، ئۆلیڤه‌ر کان دووپاتیده‌کاته‌وه‌، یانه‌که‌یان ده‌ستبه‌رداری جیروم بواتینگ نابێت. بۆندی به‌رگریکاری…
Total
0
Share