یاریكردن به‌ چه‌رخ ماڵێكى سوتاند

به‌رگریی شارستانى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی یاریکردن بەچەرخ دوو منداڵ ئاگریان لە ماڵێك بەردا و خۆشیان گیرییان خوارد.

بەرگری شارستانی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “بەهۆی یاریکردن بە چەرخ دوو منداڵ ئاگریان لە ماڵێك بەردا و خۆشیان گیریان خواردبوو لە ژووری نوستنی دواوەی خانووەکەیان لە گەڕەکی سەروەرانی ناحیه‌ى عەربەت”.

باسیله‌وه‌شكردووه‌، دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمی بنکەی عەربەت گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و پێش کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەش توانیان دوو منداڵەکە لە خنکاندن ڕزگاربکەن بەو هۆیەشەوە کارمەندێکی ئاگرکوژێنەرەوە بە ناوی محه‌مه‌د ته‌ها بە سەختی برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share