وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: لە سنووری عەربەت هاووڵاتییەک لە کاتی ڕنینی کاڵەکدا ئۆتۆمبێل لێیدا و گـ.ـیانیلەدەستدا

لە سنووری ناحیەی عەربەت، هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای شارەزوور لە کاتی ڕنینی کاڵەکدا، بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە گـ.ـیانیلەدەستدا.

مقەدەم ئاری لەتیف حەمە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لە گوندی وێڵەکەی سەر بە ناحیەی عەربەت ڕوویداوە، جوتیارەکە لە کێڵگەیەکی کاڵەکدا خەریکی کارکردن بووە، کاتێک یەکێک لەو دوو ئۆتۆمبێلەی کە بۆ گواستنەوەی بەرهەمەکە لەوێ بوون، لە کاتی گەڕانەوەیدا لە نان کڕین، بە هەڵە شێلاویەتی.

وتیشی، بەهۆی توندیی بەرکەوتنەکەوە، جوتیارەکە زمانی هەڵگەڕاوەتەوە و سەرەڕای هەوڵەکان بۆ فریاکەوتنی، بەڵام گـ.ـیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
Total
0
Share