سبەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێم دەربارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەی هەر چوار سەرۆكایەتییەكانی هەرێم كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن بۆ تاوتوێكردنی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم.

كۆبوونەوەكە لە هەولێر لەسەر داوا سەرۆكایەتیی هەرێم ئەنجامدەدرێت.

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە میدیایەكی سەر بە پارتی ڕاگەیاند، سبەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی حکومەت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی دادوەری لەبارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کۆدەبنەوە.

سێشەممەی ڕابردوو 15ی ئەم مانگەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق هەناردە و فرۆشتنی ‏نەوتی هەرێمی بە نادەستووری ناوبرد، لە بەرامبەردا حكومەتی هەرێم بڕیاری دادگاكەی ‏بە نادەستووری ناوزەندكرد.‏

دوێنێ سەرچاوەیەكی باڵای ئاگادار لە حكومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ‏سەرۆكایەتی حكومەت، هەرێم و پەرلەمان، سەرجەم دەسەڵاتەكانی هەرێم لەهەوڵی ‏ئەوەدان ئەم پرسە چارەسەربكەن، ئامادەییان دەربڕیوە لەگەڵ حكومەتی ناوەنددا یەكلایی ‏بكەنەوە.‏

وتیشی، “ڕای حكومەتی هەرێم وایە كە سەرجەم هەنگاوەكانی ‏لەبواری نەوت و گرێبەستەكانی بەپێی یاسای نەوت و گاز ئەنجامداوە، پێشتر ڕێككەوتن ‏هەبووە لەسەر نووسینەوە و بڕیاردان لەسەر یاساكە، بەوپێیەی حكومەتی عێراق لە ‏دەركردنی یاسای نەوت و گازدا دواكەوت”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی دەوڵەت: پێویستە باجە فیدراڵییەکان و رسوماتەکان بەشێوەیەکی تەواوەتی بگەڕێتەوە بۆ حکومەتی فیدراڵی

ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاریدا کە پێویستە کۆی داهاتەکان بگەڕێتەوە بۆ حکومەتی فیدراڵی، پاشان بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی و بەپێی…
زیاتر ببینە

ئەمشەو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،…
Total
0
Share