لە یەكێك لە كێڵگەكاندا هاوڵاتییەكی بەریتانی دراوێكی كانزایی كۆن (شلن) دەدۆزێتەوە كە بەهای ئێستای دەگاتە دە هەزار پاوەند.
ڕۆژنامەی (Daily Mail) بڵاویكردووەتەوە، مارك بالیت، هاوڵاتییە بەریتانییەكە ئەو شلن-ە كۆنە كە بە هەمان شێوە بە (Crispus) ناودەبرێت و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشی زاینی، لە كێڵگەیەكی نزیك گوندی (هاسلینجفیلد) بە بەكارهێنانی ئامێری ئاشكراكردنی كانزا دۆزیوەتەوە.
ئەو دراوە كانزاییە هاوشێوەی دراوی كانزایی ڕۆمانی كە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چواری زاینی بەكاردەهێنرا.
بڕیارە دراوە كانزاییە كۆنەكە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا ڕۆژی 8ی ئازاری داهاتوو بفرۆشرێت، داهاتەكەشی بە یەكسانی لەنێوان مارك بالیت و خاوەنی زەوییەكە كە دراوەكەی تیادۆزراوەتەوە دابەشدەكرێت.
س: نۆڤۆستی