ئەلێک باڵدوین بۆ دووەم جار تۆمەتبارکرایەوە بە کوشتنی هاوپیشەیەکی لە کاتی تۆمارکردنی فیلمێک

ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ئەلیک باڵدوین، رۆژی هەینی، بۆ دووەمجار بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبار کرایە، بەهۆی تەقاندنی فیشەک کە بووە هۆی کوشتنی دەرهێنەری فۆتۆگرافی، هالینا هاچینز، لەسەر سێتی فیلمی رۆژئاوایی ئەمریکی “رەست”دا و پارێزەرەکانی دەڵێن، “ئامادەین بۆ دادگا.”

ئەم تۆمەتە تەنها دوای چەند مانگێک دێت کە داواکاری گشتی تۆمەتەکانی پێشووی دژی ئەو ئەکتەرە هەڵوەشاندەوە.

باڵدوین بە دوو تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبارکرایەوە، یەکەم تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە دژی باڵدوین لە بەڵگەنامەکانی دادگادا بە “کەمتەرخەمی لە بەکارهێنانی چەک” تۆمەتبارکراوە و دووەمیان بە کوشتنی بە ئەنقەست بەهۆی وریانەبوونی پێویستەوە، کە وەک “کردەوەیەک ئەنجامدراوە بە بێ گوێدانە سەلامەتی و بە بێبایەخی تەماشاکرابێت لەلایەن ئەکتەرەکەوە.

پارێزەرانی باڵدوین، لۆک نیکاس و ئەلێکس سپیرۆ، رۆژی هەینی بەناوی ئەکتەرەکەوە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە، “ئێمە چاوەڕێی رۆژەکەمان دەکەین لە دادگا”.

لە 21ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2021دا سینەماکار هالینا هاچینز کوژرا و دەرهێنەر جۆیل سۆزا بریندار بوو، بەهۆی ئەوەی دەمانچەیەک کە بە دەست باڵدوینەوە بوو لە کاتی پرۆڤەی دیمەنێکدا لە سێتی فیلمی وێستەرن چەند گولـلەیەکی لێوە دەرچوو.

بابەتی پێشتر

کاردۆ محەمەد: بزوتنەوەی گۆڕان خۆی رێکدەخاتەوە

بابەتی دواتر

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە عێراق تێكشكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share