ڕوسیا فەرمانی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیای لەسه‌رجه‌م قۆڵەکانەوە دەرکرد

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا فەرمانی بە سوپا و سەرجەم هێزەکانی لە ئۆکرانیا کرد لە ته‌واوى قۆڵەکانەوە هێرش بکەن.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ڕوسیا، دوای ئەوەی ئۆکرانیا وازی لەڕێگە چارەی دیپلۆماسی هێناوه‌ فەرمانیان بەسەرجەم هێزە چەکدارەکان كردووه‌ وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو لەسەرجەم قۆڵەکانەوە هێرش بکەن.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، هێرشەکان ناوچەی نیشتەجێبونی هاوڵاتییان لە ئۆکرانیا ناگرێتەوە.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سوپای لۆگانسک و دۆنیتسكیش هاوکارییان دەکەن و به‌شدارده‌بن.

بابەتی پێشتر

بکوژی شۆفێرەکەی پەرلەمانى كوردستان دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

جارێكى دیكه‌ تویته‌ر كێشه‌ى تێكه‌وت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share